فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان حەشارگەكانی داعشیان لە چیای قەرەچوغ بۆردوومانكرد
دوای جموجۆلەكانی داعش لە سنوری چای قەرەچوغی قەزای مەخمور, فڕۆكە جەنگەكانی هاوپەیمانان چەندین جار حەشارگەكانی داعشی لەو ناوچەیە بۆردومانكردووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ جارێكی دیكە, فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ماوەی چەند كاتژمێرێك بۆردومانی پێگەكانی داعشیان لە چیای كرد.
بەپێی زانیارییەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردومانی بارەگاكانی داعشیان كردووە لە چیای قەرەچووغی سنووری قەزای مەخمور چەند حەشارگەیەكی چەكدارانی داعشیان وێرانكردووە.
هاوڵاتیەكی قەزای مخموریش ئاشكرای دەكات كە بە بەردەوامی فڕۆك جەنگیەكان بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوەو بەیانی ئەمڕۆ چەندین جار بۆردوومانیان ئەنجامداوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەك لە بارەی كوژراو و بریندارەكانی داعشەوە بڵاونەكراوەتەوە.