سه‌رۆكی حكومه‌ت پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵایی هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه‌

 

له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ قۆناغه‌كانی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر, سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ڵای هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه‌.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك تێبینی و پێشنیاری له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ به‌ ئه‌ندازیار و به‌رپرسیارانی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر ڕاگه‌یاند و پاڵپشتی خۆشی بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر نیشاندا.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكات پێشنیاری گرتنه‌به‌ری ڕێگاكانی ئاسانكاری بۆ گه‌شتیاران خسته‌ڕوو. مه‌سرور بارزانی به‌ یاوه‌ری وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئیداری ، مۆزه‌خانه‌ی كلتوریی قه‌ڵای هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه‌

Back to top button