وەڵامی تووندی سەعدی پیرە دەدرێتەوە

خواكوڕك
پاش ئەوەی سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەدیمانەیەكی دا گوتی، ناكۆكی نێوان بارزانی و مالیكی شەخسیە، سەرچاوەیەك لەپارتی دیموكراتی كوردستان كەنەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاند سەعدی پیرە هەر ئەوەندە لە سیاسەت دەزانێت كە لەژێر مێزەكەی لەبارەگای مەلبەندی یەكێتی سەیری دونیا سیاسەت بكات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی راگەیاند، سەعدی ئەحمەد پیرە جارێكی تر باسی (درۆكەی مافی چارەی خونووسینی كرد) لە خەباتی یەكێتی دا و دەلێت كاك سەعدی چۆن دەزانێت یەكێتی درۆیەكی گەورە بوو هەموو شت بوو یەكێتی نەبوو( پڕ بوو لە باڵ باڵێن) ئەواش دروشمی مافی چارەی خۆنووسین، هەموو شتە بەس سەربەخۆی كوردستان نیە، دەلێت دەبێت یەكێتیەكانی وەك سەعدی پیرە شەرم لەخۆیان بكەنەوە، لەبەغدا  مالكیەكان و سەلیم جبوریەكان و عەرەبە شوفینیەكان بێ ئیش بوونە لەبەر ئاڵاتاڵەبانیەكان، لەدژایەتی خواستی سەربەخۆی كوردستاندا.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە دەلێت دیارە خەونی شاعیرانەی مام هێشتا بە باشی بەر گوێی سەعدیەكان نەگەیشتووە كە ئەمە بەمانای دژایەتی خواستی سەربەخۆی كوردستان و رزگاری بوونی كوردستانە لەژێر دەستەیی، ئەم قسەیەی مام جەلال بەسە بۆ ئەوەی بلێینە یەكێتی ئێوە لە ئەوێ رۆژێوە كە مام وای گوت دژی سەربەخۆین.

لەبارەی پەیوەندیەكانی مالیكی و بارزانی ئەو سەرچاوەیە دەلێت هەموو كەس دەزانێت سەردەمی مالیكی سەردەمێكی ئەوەندە ئارام نیە تا زەفەری شەخسی پێ ببردرێت، بۆیە سەعدیەكان دەبێت بەرگری لە مالیكی بكەن چونكە لە ئێستادا لە سكرتێری گشتی زیاتر قسەی دەروات لەناو یەكێتی، ئەگەر سەعدیەكان بەرگری لێ نەكەن مووچە بڕ دەبن هەروەك چۆن مووچە بڕی خەڵكی كوردستانی كرد.

Back to top button