كۆشكی سپی راگه‌یێندراوێكی له‌ باره‌ی سه‌ردانی مایك پێنس بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌

 

كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سەردانەکەی مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه. له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە بنکەی ئاسمانی ئەلئەسەد و بۆ وەرگرتنی زانیاری لە فەرماندەی ھێزەکانی “ئۆپەراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتی” ھاوپەیمانان، کۆبوونەوەیەکی ساز كرد و پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق ئەنجامدا.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كدا هاتووه‌ جێگری سەرۆکكۆمار بەشداربوو لە پێشکەشکردنی ژەمە خواردنێکی تایبەت بە بۆنه‌ی جه‌ژنی سوپاسگوزاری و وتەیەکی پێشكه‌ش به ‌سەربازە ئەمریکییەکان لە بنکەی ئاسمانی ئەلئەسەد كرد.

دواتر و ھەمان ڕۆژ جێگری سەرۆک سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێری کرد و کۆبوونەوەیەکی دوو لایەنه‌ی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا. پاشان گوتارێك و ژەمە خواردنێکی تایبەت بە جەژنی سوپاسگوزاری پێشکەش بە سەربازە جێگیرکراوەکانی ئەوێ کرد و دواتر جێگری سەرۆک دەگەڕێتەوە واشینگتۆن دی سی .

Back to top button