عادل جوبێر : ڕێبەرانی ئێران ، ناوچە بەرەو کاولی و ماڵ وێرانی دەبەن

 

 

عادل جوبێر وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری  دەرەوەی سعوودیا ، رۆژی یەکشەم گووتی ئەو ڕێگەو سیاسەتەی دەسەڵاتدارانی ئێران گرتوویانەتە بەر ، ڕێگەیەکە بەرەو تاریکی و لە ناوچوون .

 

بە پێی هەواڵی ” شەرقولئەوسەت ” عادل جوبێر لە دووهەمین رۆژی کۆبوونەوەی ساڵانەی مەیامەی لە بەحرێن گوتوویەتی : لە ناوچەدا دوو سیاسەتی خێر و شەڕ پێکەوە لە ململانێ دان ، یەک لە روانگەکان تاریکی و ئەویتریان ئاوەدانی و ئاسایشە .

 

ئەلجوبێر لە درێژەدا دەڵێت : روانگەیەک رووی لە گەشەو ئاوەدانییە ، بۆ بردنە سەرێی ژیانێکی باشتر و بەهێزکردنی هزری لاوان و ژنان و تەکنۆلۆژیا ، ئەوەش ئەو سیاسەتەیە کە سعوودیا و وڵاتانی کەنداو ڕەچاویان کردووە ، روانگەکەی تریش مانەوە لە دوا کەوتوویی و تاریکی و ململانێی عەشیرەتی و دینییە کە ئێران گرتوویەتە بەر .

Back to top button