سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی دەکات

 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رۆبەرت کارەم ، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە سیناتی ئەمریکا و شاندی یاوەری کرد .

 

لەو کۆبوونەوەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک سیاسەتی هەمیشەیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا ، هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا بۆ چارەسەری هەموو کیشەکان لە ڕێگەی دەستووری دارێژراوی عێراقەوە .

 

ئەم کۆبوونەوە کە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەرێوە چوو ، دوایین پێشهاتەکا نی عێراق و ناوچە تەیدا تاوتوێ کرا و پێداگری لەوە کرا دەبێت ویست و داخوازی خۆپیشاندەران گرینگی پێبدرێت و عێراق روو لە چاکسازیەکی ریشەیی بکات .

 

مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش تەوەرێکی تری کۆبوونەوەیەکی بۆ خۆی تەرخان کرد و جەخت لەوە کرایەوە بەهەموو تواناوە ڕێگری لێ بکرێت

Back to top button