برایان هۆک : پێویستە سوشیاڵ میدیا بەسەر بەرپرسانی ئێرانیدا دابخرێت

 

برایان هۆک بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە بەرپرسانی تۆڕەکانی سوشیال میدیا ،وەک تویتەر ، فەیسبووک و ئینستا گرام کردووە ، هەژماری تایبەتی ڕێبەرانی ئێران دابخەن .

 

لەو پۆستەدا ڕاستەوخۆ ناوی عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران و حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی هێناوە .

 

هاوکات لە وتووێژێکدا کە بەشێکی لە لایەن وەزارەتی دەروەی ئەو وڵاتە بڵاو بۆتەوە ، باس لە پچڕانی ئەنتەرنەتی ئێران دەکات لە ماوەی چەند رۆژی سەرهەڵدانەکاندا و دەڵێت ئەوان لەو پەڕی بێشەرمیدا خۆیان کەڵک لە سۆشیال میدیا وەردەگرن بۆ ریکلامی خۆیان ، بەڵام ناهێڵن دەنگی گەلانی ئێران بگاتەوە گوێی جیهان ، هەر بۆیە وەک وڵامێک بۆیان ، دەبێت هەموو هەژمارەکانیان بەسەردا دابخرێت .

Back to top button