فەڕەنسا ڕێبەرایەتی هاوپەیمانی ئاسایشی کەنداوی گرتە ئەستۆ

 

فەڕەنسا ڕێبەرایەتی هاوپەیمانی ئاسایشی کەنداوی گرتە ئەستۆ، هاوکات پێگەی سەربازی فەڕەنسا لە ئیمارات دەبێتە ناوەندی فەرماندەیی هاوپەیمانی کەنداو .

 

وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایدەگەێنێت پێگەی سەربازی وڵاتەکەی لە ئیمارات دەبێتە ناوەندی فەرماندەیی هاوپەیمانی  بۆ پاراستنی رێڕەوە کەشتیوانیەکانی کەنداو .

 

فلۆرانس پارلی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پێگەی دەریایی فەڕەنسا لە ئەبووزەبی لە پرێس کۆنفرانسێکدا دووپاتی کردەوە ئامانج لە پێک هێنانی هاوپەیمانی دەریایی کەم کردنەوەی گرژی و ئاڵۆزیەکان لە گەڵ ئێرانە .

Back to top button