سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێری حزبی زەحمەتکێسانی کوردستان دەکات
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڵین عەبدوڵلا بە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستە دەکات .
لەو پێوەندییەدا تەلەفۆنیەدا ویڕای پیرۆزبایی لە بەڵێن عەبدوڵلا وەک سکرتێری گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێز و پێزانینی خۆشی بۆ خەباتی چەندین ساڵەی کادر و ئەندامانی ئەو حزبە دەربڕی .
هاوکات سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەڵێن عەبدوڵلا سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد وخۆشحاڵی خۆشی بۆ ئەو پیوەندییە دەربڕی .