بۆ پەردە پۆش كردنی قسەكانی سروە كەرامەتی مرۆڤ مەشكێنن

رێكان سەباح
 
گەورەترین وێنە بمانەوێت لێی تێبگەین، كە سلێمانی بۆتە مۆڵگەی خۆتاقیكردنەوەی نەزان، ئەوەیە هەندێك بگەرێینەوە دواوە، كە دەیان گوت ئازادی بە پارە نان ناكرێت، بانگەشەی ئازادی لەسەروی نانە دەكرد، ئەم بانگەشەیە هەمووی دوو ساڵی بەسەر دا تێپەری یەكەم چین لەكوردستاندا لەپێناوی مووچە خۆیان نەگرت لەو قەیرانە، هەر ئەو كەسانە بوون كە رۆژانە ئەو بانگەشەیان دەكرد و دەركەوت، نان لەلایی ئەوان گەورەترە لەهەموو شت، لە ئازادی لە ماف لە سەربەخۆی تا ئاستی كەرامەتیش گەوەر ترە،
 
دیارە هەرگیز ناكرێت خۆپێشاندانی پێشمەرگە بە دیدی حزبی بخوێنرێتەوە، چونكە پەیامی خۆپێشاندانی هەولێر پەیوەندی بە بابەتی سەروەریەكانی نەتەوەیەوە هەیە، گەورە ترە لە حزبی، جا ئەگەر حزبێكیش ببێتە بەشێك لەو خۆپێشاندانە ئەمە نیشانەی ئامراز بوونی خۆی دەسەلمێنێت لەپێناوی سەربەخۆی كوردستان، بەڵام كە دێتە سەر باس كردنی خۆپێشاندانی هەولێر دەلێن پارتی پێشمەرگە یان خەڵك بەكار دێنێت، بۆ مزایەدەی سیاسی، دیارە ئەمە رووی دەمی بەئاراستەی لەخۆڕوانینی خۆیانە بۆ پرسەكان، زیاتر لە دوومانگە منداڵەكانی سلێمانی بێ پەروەردەن، دێن بەئێمە دەلێن ئەمە لەپێناوی قوتە، خۆپێشاندان لەسلێمانی بەدروشمی بروخێ پارتی دەلێنەوە دەلێـن ئەوە بەقودەرتی قادری دروست بووە و سروشتیە، بەس كاتێك خەڵك لەهەولێر دێنە سەر شەقام دەلێن ئەوە كاری پارتیە. ئەگەر ئەوە مەتەلیش بێت بەراستی شایانی ئەوەیە بلێن ئەو مەتەلە چەند قورسە!!
 
تەنها یەك رۆژ چاوەروانی پەیامی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان نەكردوو نەهات بۆ هەولێر لەگەڵ حكومەت كۆببنەوە، لەسەر بودجەی عێراق تا بودجە پەسند كرا هەر نەگەرانەوە بۆ هەرێم، كە هاتنەوەش حكومەت داوا دەكات كۆبوونەوە لەگەڵ چوار فراكسیۆنە درۆزنەكەی پەرلەمان عێراق بكرێت، دەلێت دەبێت دوو هەفتە مەجاڵمان بدرێـت و دێن دەلێن ئێمە مەبدەئی كۆبوونەوە دانووستاندن رەد ناكەینەوە، ئاخر قەلەڕەش ئەی ئەوە رەد كردنەوە نەبێت چیە.
 
 
سلێمانی لەژێر دەستی یەكێتی و گۆڕان نیە تا ئەوان بریار لە بەهەریم كردنی بدەن، ئێران سلێمانی وەك پارێزگا قبوڵ دەكات و ئەوە بۆ بەغداش راستە، كەوایە ئەو هەرێم بەهەرێمكردنە، جگە لە درۆیەكی هاوشێوەی ئازادی بەنان ناكرێت، زیاتر نیە هەر كە بوونەوە بەپارێزگاش دەبێت یاسای سەرپۆشی و قەدەغەكردنی مەی و كردنەوەی دەرگای مخەدەرات بەسەر خەڵك جێبەجێ بكەن لەو سلێمانیە.
سەرۆكی مافی مرۆڤە تیرۆرست بێت هەر دەبێت پەرلەمان لەكار بخرێت ئاخر كاتێك سیاسەت لەئەخڵاق لای دا دەرئەنجام هەر پەكی دەكەوێت، سۆران عومەرێك ئەمیرەكەی تا لەكونە مشكەكە، سەدامیان دۆزیەوە پەیوەندی مخابەراتی لەگەڵ هەبووە دێت بە خۆپێشاندانی پێشمەرگە دەلێـت، مەسیرەی سەردەمی بەعس، ئاخر قوربان ئەمیرەكەت تا لە كونی مشكەكەی سەدامیان دۆزیەوە هەر دەیگوت سەدام قودس رزگار دەكات.
 
ئافرەتیان هێنابووە سەر كەناڵەكان دەیگوت قسەی سروە راستە من خۆم دەفرۆشم، ئاخر ئەوە ئەو پەری كەرامەت شكاندنی مرۆڤ نەبێت چیە، ئەمە چ بەرنامەیەكی كارەسات بارە، تۆ بچێت چوار پێنج ئافرەت بهێنیە سەر كەناڵەكان و لەكەناڵەكان بلێن قسەی سروە راستە ئێمە خۆمان دەفرۆشین، ئەوە نەك بەكار هێنانی مرۆڤە بەڵكو ئەمە كەرامەت شكاندنی مرۆڤە لەپێناوی بەرنامەی سیاسی جا دەلێت پارتی پێشمەرگە بەكار دێنێت، قوربات تۆ كەرامەت شكاندنی مرۆڤت كردتە بەرنامە.
 
Back to top button