وێستگەی هەڵمی خەبات 165 مێگاوات بۆ کارەبای نشتیمانی زیاد دەکات
ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان باس لە زیاد بوونی 165 مێگاوات کارەبا دەکات بۆ ناو تۆڕی کارەبای نشتیمانی .
ئومێد ئەحمەد گووتی” لەمڕۆ بەدوواوە وێستگەی هەڵمی خەبات دەکەوێتە کار و رۆژانە بڕی 165 میگاوات کارەبای زیادە دەخاتە سەر کارەبای نشتیمانی .
وێستگەی خەبات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، پرۆژەیەکی گەورەی ستراتیژییە و بۆ یەکەم جارە وێستگەیەکی هەڵمی لە عێراق و کوردستان بکەوێتە کار
ئەو وێستگەیە پێویستی بە نەوتە ڕەشە هەیە و لە دوای گەرم کردنی وزەی کارەبا بەرهەم دێنێت
بە گشتی لە دوای بەکار کەوتنی وێستگەی خەبات ، بەرهەمهێنانی کارەبا لە 3200 مێگاواتەوە دەگاتە 3500 مێگاوات ، بەڵام لە وەرزی زستاندا زۆر جار پێویستی کارەبا لە کوردستان دەگاتە 5500 مێگاوات .