رۆناڵدۆ بەنهێنی لەمەغریب هاوسەرگیری كردووە
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بەنهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ جورجینا رودریگیزی هاوڕێی كردووە.
رۆناڵدۆ ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ جۆرجینیا پەیوەندی هەیەو گۆڤاری “نۆڤیلا 2000″ی ئیتالی ئاشكراكردووە، كە رۆناڵدۆو هاوڕێكەی لەمەغریب ئاهەنگی هاوسەرگیریشیان ئەنجامداوە.
رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، كە رۆناڵدۆ پێشتر بۆ رێكخستنی ئاهەنگی هاوسەرگیریو رێكارەكانی تر بەنهێنی چووەتە مەراكیشی پایتەختی مەغریب
جۆرجینا تەمەنی 25 ساڵەو دایكی منداڵی چوارەمی رۆناڵدۆیە، كە ناوی “ئالانا”یەو لە 12 نۆڤەمبەر لەساڵی 2017 لەدایك بووە.