بۆ سۆران عمری لە ڕوخسار کۆمەڵ !!
بهمن کاك عبداللە
ئەوکات دەسەڵات دارانی زۆنی سەوز هیچ نرخ و بەهایەکیان بۆ پیرۆزیەکان نەهێشت ، کەتۆ لەسەر لاشەی سەربڕاوی پێشمەرگەکانیان لە خێڵی حمە ، قاقای پێکەنینت لێ دەداو دوایی حزبەکەی ئەو پێشمەرگە سەر بڕاوانە کردتیان بە بەرپرسی ئیدارەی نادی سلێمانی !!
ئەو کڵاو سورانە نەك هەر شنگالیان ڕزگار کردوە ، بەڵکو بەگورزی ئەوکڵاو سورانە وا تەمەنی خەلافەتی هاوڕێکانت لە دوادواییدایە ، گەر ئەوکڵاو سورانە نەبوان ئیستا زمان درێژێکی وەك تۆ لەم ووڵاتە نەدەژیاییت .
ئاخر ئەوکڵاو سورانە گەر لە شەڕێك و لە شارێکیش تێك شکابن ، بەڵام وەك تۆ خیانەتیان لە هاوڕێکانیان و بیرو باوەڕەکەیان نەکردوەو هاوڕێکانی خۆیان تەسلیم بەدوژمن نەکردوە !!
ناوی خۆپیشاندانەکانی زۆنی زەردت ناوە مەسیرەی بەعسی ، دەبوا ئێوە قەت ڕووتان نەبوایە باسی بەعستان بکردایە ، چونکە تاساڵی ۲٠٠۳ ئەمیرەکەت بەکرێگیراوی بەعس بوو سەدامیشی شوبهاندوە بە سلاح الدین ئەیوبی !!
ئاخر شار و زۆنێك بوبێتە جێگەی حەوانەوەی ئەوانەی کە سوکایەتی بە دەوڵەتی کوردی و ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە و خێزانی شەهید دەکەن هیچ غەریب نیە دەعبایەکی وەك تۆش بەئارەزووی خۆت بڕشێیتەوە ، بەڵام پێشینان جوانی وتوە هین لە بەر دەرگای خاوەنی
ئازایە .
گەر ئێوە و گۆڕانی هاوپەیمانتان هێزی ئەوکڵاو سورانەتان هەبوایەو زەندەقتان لەو کڵاو سورانە نەچوبا دەمێك بوو کوردستان تان کردبوو بەگۆمی خوێن .