سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڵێن عەبدوڵڵا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڵێن عەبدوڵڵا کرد . بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی  حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.

لە پیرۆزبایینامەکەدا هاتووە ” بە بۆنەی کۆتاییهاتن کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سکرتێری حزب ، پیرۆزباییتان لێدەکەم  و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم  و هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی و تەواوی ئەندامانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم .

Back to top button