جەنەڕالێکی عێراقی ڕەتیکردەوە کودەتـای سەربازی ڕووی دابـی
سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق فەریقی یەکەمی ڕوکن( تالیب شـغاتی) ئەو هەواڵانەی ڕەتکردوە کە باس لە کودەتای سەربازی دەکەن و دەستگیرکردنی بەرپرسان لە ناوچەی سەوز کە کۆمەڵگایەکی حکومیە”.
هەروەها گوتیشی ئەو هەواڵانەی کە لە سایتە ئەلیکترۆنیەکان بەناوی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاوکرانەتەوە دوورن لە ڕاستی”.
هەروەها ئاماژەی دا کە دەزگای دژە تیرۆری عێراق پێشتر و ئێستاش قەلغانێکە بۆ نیشتیمان و پارێزەری گەل و سیستەمی سیاسی و دیموکراتیە بۆ دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە نیشتیمانەکەی”.
بەڵام لە لایەکی دیکەوە چالاکوانان لە توڕە کۆمەڵایەتیەکان گوتیان هەژمارە ئەلیکترۆنیەکانی دەزگای دژە تیرۆر ڕۆژی دووشەممە تووشی هاك کردن بووتەوە.
سەرچاوە : الحـــرە