سەعدی پیرە لە سەر گۆڕەکەی جەلال تالەبانی سکالا دەکات و دەلێت بەداخەوە لەم كۆنگرەیە پەرتەوازەین خوا بەباشی بگێڕێ

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ نزیک بوونەوە لە وادەی سازدانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ئەگەر چی گلەییەکانی لە کۆنگرە تا ئاستێک نەشارۆدتەوە لە میدیا باسی لێوەکردوون, بەڵام ئەمجارە لە سەر گۆڕی مام جەلال سکالا دەکات و دەنووسێت: “بۆ ئەم كۆنگرەیە پەرتەوازەین خوا بەباشی بگێڕێ”.

 

سەعدی‌ پیرە، ئەمڕۆ دوو شەممە سەردانی گۆڕی جەلال تالەبانی سکرتێری پێشووی یەکێتی کردوو لە تیانووسی یاداشتەکانی سەر گۆڕەکەی مام جەلال دەنوسێت, لەو بەرە بەری كۆنگرە هەمیشە دووبارەت دەكردەوە، هەمووتان بەبراو كەسی خۆم دەزانم و منیش هی هەمووتانم”.

سەعدی پیرە داوا لە گۆڕەکەی مام جەلال دەکات کە کۆیان بکاتەوە دەنووسێت: هەر ئێستا لەم كاتەدا پێویستیت و كۆمان بكەیتەوە، پەرتەوازەین بەداخەوە، ئەم كۆنگرەیە خوا بەباشی بگێڕێ”.

Back to top button