وەزیری پەروەردە لە ئایندەیەکی نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردە دەکەینەوە
لەگەڵ ئەوەی لە کابینەکانی پێشوتری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە کردنەوەی تەلەفزیۆنێکی پەروەردەیی کە پەیامی پەروەردەی بڵاو بکاتەوە بەڵام نەتوانرا وەک پێویست تەلەفزیۆنەکە بخرێتە سەرپێ, وا بڕیارە لە داهاتویەکی نزیک تەلەفزۆیۆنەکە بە فەرمی بکەوێتە کار.
ئالان حەمە سەعید: وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی کە لەئایندەیەكی نزیك تەلەفزێۆنی پەروەردەیی دەكەینە فول ئێچ دی بە كوالێتی 1080 ، و وەرزێكی نوێی بەرنامەكان دەست پێدەكات و لۆگۆیەكی نوێی بۆ دادەنرێت .
هەروەها وەزیری پەروەردە نووسیویەتی: كەناڵی فەرمی تەلەفزیۆنی وەزارەتی پەروەردە و سەرتاسەر دەبێت كە بەرنامەی بەسوودی پەروەردەیی پێشكەش دەكرێت و سەكۆیەكی میدیایی پەروەردەیی گرنگ دەبێت كە تیاید وانەكان پێشكەش دەكرێن وقوتابیان و خوێندكاران دەتوانن بەكوالێتی بەرز و ڕوون بینەر بن.