بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی: له كۆنگره‌ی داهاتوو سكرتێری یه‌كێتی نامێنێت و كۆسنه‌یه‌كی شه‌ش كه‌سی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌بات
له گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سازدانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك پێشنیار دراوه‌ته ده‌سته‌ی سه‌رپه‌ررشتی كۆنگره‌كه‌و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ڵام به هێزترینیان پێشنیاری بنه‌ماله‌ی تاله‌بانیه كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پیشتگیری ده‌كه‌ن، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاماژه به نه‌هێشتنی پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌كات.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی داوایان له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری چواره‌مین كۆنگره‌و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان كردووه كه پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌مێنێـت و له بری سكرتێر كۆنسه‌یه‌كی شه‌ش كه‌سی ئیداره‌ی یه‌كێتی بده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به خواكوڕكی راگه‌یاند كه بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی پێنشیاریانكردووه كه، هه‌ریه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سول و مه‌لا به‌خیتار و به‌رهه‌م سالح وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌ندامی كۆنسه‌كه ده‌بن هه‌روه‌ها له نێو بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی له نێوان بافل تاله‌بانی و لاهورجه‌نگی كه‌سێك ده‌بێت و ره‌چاوی نه‌خشه‌ی جوگرافیای ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی ده‌كرێت له دانانی ئه‌ندامه‌كانی دیكه به مه‌رجێك ده‌بێت ژنێك له نێو ئه‌و كۆنسه‌یه هه‌بێت.
نووسه‌رێكی یه‌كێتی و نزیك له كۆسره‌ت ره‌سول ده‌نوسێت، ئه‌و پێنشیاره لاهور جه‌نگی و بافیل تاله‌بانی كه به ناوی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی بڵاویانكردۆته‌وه ده‌ری خست كه نایانه‌وێت جگه له بنه‌ماله‌كه‌یان كه ئێستا به به‌رامبه‌ر هه‌ڤالانی دیكه ئه‌و مافه‌یان نیه كه‌س ببێته سكرتێر بۆیه ده‌یانه‌وێت ئه‌و پۆسته هه‌لبوه‌شێننه‌وه ئه‌گینا ئه‌وه مافی كاك كۆسره‌ته وه‌ك قوربانی ده‌روو ماندوو بوێكی نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
هه‌روه‌ها ده‌شنوسێت: دوو باڵی یه‌كێتی وێران‌كرد ئێستا ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه پێنج باڵ، یه‌كێتی قوربانی ململانێكانی بوو ئێستا پێنج ئاراسته‌ی جیاواز دروست ده‌كرێت، كه‌س و كاری شه‌هیدان وقوربانیانی یه‌كێتی ده‌بێت رێگری له‌و پلانی بچوكتر كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی بگرن.