گوتەبێژی پارتی رێكەوتی كۆبونەوەی پارتی لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

 
ئەمرۆ 14ی 12ی 2016 گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات و لە گەڵ یەكێتی و گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی كۆدەبێتەوە.
مەحمود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند لە چوارچێوەی هەنگاوەكانیدا بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی پەیامەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دۆزینەوەی نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان، بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ۱۹ ی ۱۲ ی ۲٠۱٦ ، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی كۆبوونەوە لە گەڵ هەر یەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، سەردانی شاری سلێمانی بكات.
 
هەروەها گوتیشی شاندی دەستنیشانكراوی پارتیمان پێكهاتووە لە هەڤاڵان فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی و عزەدین بەرواری و مەحمود محەمەدو كاكەمین نەجاڕ ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی، ئەحمەد كانی و دڵشاد شەهاب ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی.
Back to top button