سەرۆکی حکومەت: لەهەولێر سەنتەرێکی داڵدەدانی ئافرەتانی بەسەرکردەوە
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌لمه‌تی 16 ـه بنبڕكردنی توندوندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو، به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی یەکێک لە سەنتەرەکانی داڵدەدانی ئافرەتانی لە شاری هەولێر کرد.
له سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان كه کوێستان محەمەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی یاوه‌ری بوو بەشەکانی سەنتەرێكی دالده‌دانی ئافره‌تانیان بەسەرکردەوە و گوێی لە داخوازییەکانیان گرت و دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد پێداویستییەکانیان دابین بکەن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی رایگه‌یاند: پێم باشتربوو لە جیاتی ئەوەی تەنیا وتارێک بخوێنمەوە، لە نزیکەوە سەردانی ئێوە بکەم و گوێم لە داخوازییەکانتان بێت .
هەروەها گوتیشی ” ئێمە دەمانەوێت کۆمەڵگەی ئێمە دوور بێت لە هەموو تووندوتیژیەک و ئافرەتان نەک تەنیا پارێزراو بن بەڵکو هەموو مافێکی ژیان و خۆپێگەیاندنیان پارێزراو بێت .پێویستە ئافرەتانیش وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگە ، مافی ژیانێکی تەندروستیان لە کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا هەبێت . بێگومان ئەمەش بەستراوەتەوە بە هەبوونی کۆمەڵێک یاسا و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگە بەرامبەر ئافرەت . حکومەتیش دەبێت پارێزەری ئەو مافانە بێت و لەمڕوەوە ئێمە هیچ درێغییەک ناکەین“.