هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی بودجه‌ی 2020 و راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رێككه‌وتن

دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2020 سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقیانكرد. دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ریگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن به شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی.
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند ” بە ئامادەبوونی ژمارەیەک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز وەزیری دارایی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو،. له كۆبوونه‌وه‌كه خاڵە سەرەکییەکان باسکران کە یاسای بودجەی فیدراڵی 2020 لەسەریان بونیاد دەنرێت، یەکێک لەخاڵە گرنگەکان رێكکەوتنی نەوتییە کە یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێستا رێککەوتنی مەبدەئی کراوە و پێموایە پشتیوان بەخوا رێککەوتنی کۆتاییە، کە لە سەر ئەو بنچینەیە هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە 1/1/2020ەوە رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی -سۆمۆ دەکات بۆئەوەی لە بەندەری جەیهانەوە لە تورکیا لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست هەناردەی بکات”.
هه‌روه‌ها سامرغەزبان گوتیشی، “لە بەرامبەردا بودجە هەیە و ئامادەدەکرێت کە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوڕێکانیان لە حکومەتی فیدراڵی بەشداری دەکەن و هەفتەی داهاتوو لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە کۆدەبنەوە، بەو هیوای پرۆژەیاسای بوجە تەواو بکەن تاوەکو بە داڕشتنی نیمچە کۆتایی رادەستی سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت و پەسەند بکرێت و دواتر رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت بۆئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت و رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت و بکرێتە یاسای بودجەی 2020”.