بۆ هێشتنەوەی ئیسرائیل وەک بەهێزترین وڵاتی ناوچەکە ئەمریکا بڕیاری فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف F35ی بە وڵاتانی عەرەبی ڕاگرت
ترین دەسەڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەروی هێزی ئاسمانییەوە. کەناڵی روسیا ئهلیوم بڵاویکردوە، بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا و ئیسڕائیل گفتوگۆیان لەوبارەیەوە ئەنجامداوە و بڕیاری قەدەغەی فڕۆشتنی فڕۆکەی ئێف سی و پێنج بە وڵاتی ئیمارات و وڵاتانی دیکەی عەرەبی دراوە.
سەرچاوەكه ئاماژەی بەوەشکرد، ئیمارات بۆ ماوەی شەش ساڵە هەوڵ بۆ کرینی فڕۆکەی ئێف سی و پێنج لە ئەمریکادهدات. بهم دواییانه پێشانگا گەورەیە بۆ نمایشی فڕۆکە جەنگییەکان لە دوبەی بەڕێوەچو، ههر ئهمهش وایكرد ئیمارات خواستی بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف سی و پێنج زیاتر بێت.
جێی ئاماژهیه ئەمریکا تا ئێستاش پابەندە بەو رێککەوتننامەی كه پارێزگاری له مانەوی ئیسرائیل دهكات وەک بەهێزترین هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.