سـوید لێکۆڵینەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق دەکات بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ

 

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سفانسکا داغبیلادیتی سویدی هاتووە کە داواکاری گشتی وڵاتی سوید دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ وەزیری ئێستای بەرگری عێراق نەجاح شومەری بە توومەتی ئەنجام دانی تاوانی جەنگ بەتایبەتی دەربارەی پێکدادانەکانی ئەم دواییانەی هێزە ئەمنیەکان لەگەڵ خۆپیشاندەران لە عێراق کە دەیان کوژراوی لێ کەوتەوە هەروەها گوتیان ئەم دۆسێیە لەلایەن یەکبوونی نیشتیمانی کە تایبەتە بە تاوانە نێودەوڵەتیەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سوید ئاشکرایان کرد نەجاح شومەری کە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو پۆستی وەزیری بەرگری عێراقی وەرگرت لە ساڵی 2009 هاتووتە سوید و بە ناوی نەجاح عادلی خۆی ناساندووە و یارمەتی دارایی لە سوید وەردەگرت بە بیانۆی هەبوونی گرفت لە بیرەوەریەکانی و لە دوای سێ ساڵ ئینجا خانەوادەکەشی گەیشتنە لای و لە ساڵی 2015 ڕەگەزنامەی سویدی وەرگرتووە

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button