ڕاپۆرتێکی تایبەتی رۆیتەرز لە سەر چۆنیەتی پلانی بەرپرسانی باڵای ئێران بۆ سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی ئارامکۆی سعوودی

 

 

چووار مانگ پێش ئەوەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بکرێتە سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی سعوودیا ، بەرپرسانی ئەمنی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی زۆر نهێنیدا لە تاران پلانیان بۆ داڕشتووە .

 

ئاژانسی رۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی پڕوردەکاریدا ، بە کەڵک وەرگرتن لە چووار ناوەندی هەواڵگری کە ناوەکانی ئاشکرا نەکردووە دەڵێت لەم کۆبوونەوەدا بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران و گروپێک لە کەسانی شارەزای سەربازی سەر بە سوپای فەرمی ئێران تەیدا بەشدار بوون .

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە تەوەری کۆبوونەوەکە لە مانگی ٥ دا ئەوە بووە ، چۆن دەکرێت دوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ، تۆڵەی لێبکرێتەوە ، چوونکە پاشگەزبوونەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی توانیویەتی ئێران بەرەو قەیران بەرێت .

 

رۆیتەرز لەمبارەوە دەنووسێت لە کۆبوونەوەکەدا  لیوا حسێن سەلامی ، فەرماندەی سوپای پاسدارن بەرپرسی دەستپێکی کۆبوونەوەکە بووە و گوتوویەتی کاتی ئەوە هاتووە شمشیرەکان لە کالان دەربێنین و پەندێک بە ئەمریکا بدەین .

 

هاوکات باس لە هێرش بۆ سەر ناوەندە سەربازیەکانی ئەمریکا کراوە ، لە کۆتاییدا هێرشکردنە سەرپێگەکانی ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بە مەترسی دەزانن و پێیان وایە ئەمریکا کاردانەوەیەکی بەهێزی دەبێت ، بۆیە لە کۆتاییدا بڕیار درا هێرش بکرێتە سەر ئارامکۆ ، دوواتر لە کۆبوونەوەی کۆتاییدا بڕیاری هێرش دراوە .

Back to top button