فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی لەناو بردنی چوار وڵات دەکات

 

ئەمڕۆ دوو شەممە لیوا حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی لە ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل و سعودیە کـرد بە لەناوبردنیان ئەگەر بێتـوو هێڵە سوورەکان بـبەزێنـن لە مامەلەکردنیان لەگەڵ ئێران .

 

لە لێدوانێکی بۆ ڕاگەیاندنەکانی  ئێران سەلامی گوتی بەم چوار وڵاتە دەڵێـم ئێوە لە گۆڕەپان دا ئێمەتان تاقیکردووە و تواناتان نەبوو وڵامـمان بدەنەوە ، بۆیەش  پێتان دەڵێـم هێڵە سوورەکانی ئێمە مەبەزێنـن چونکە  بێ گومان لە ناوتـان دەبەیـن

Back to top button