جەبار یاوەر : تا ئیستا بەغدا مووچەی پێشمەرگەی رەوانەی کوردستان نەکردووە

 

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، وا ساڵی ٢٠١٩ بەرەو کۆتایی دەڕوا کەچی حکومەتی ناوەندی تاقەدینارێک مووچەی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی نەناردووە ، ئەوە لە کاتێکدایە بە پێی یاساو ڕێکەوتنەکان دەبوو عێراق هەرسەرە مانگێک ٦٨ ،ملیارد دینار وەک مووچەی پێشمەرگە  رەوانەی کوردستان بکات .

 

جەبار یاوەر هاوکات دەڵێت پێشمەرگەکان دڵنیا دەکەینەوە لە ئاست نەناردنی مووچەی ئەوان بێدەنگ نەبووین و بەردەوامین لە داواکاریەکانمان بۆ ناردنی مووچەکەیان کە تا ئێستا دەکاتە ٨١٦ ملیارد دینار .

 

لە بەشێکی تریش لە قسەکانیدا دەڵیت ، دەبێت ئەوەش بزانین ئەو مووچە تەرخان کراوەی پێشمەرگە کە بەغدا نەیناردووە وەک پێویست بەشی هێزەکانمان ناکات ، چوونکە ئەوان لە ئەگەری ناردنیدا ٦٨ ملیارد دەنێرن ، بەڵام ئێمە ١٤٠ ملیاردمان پێویستە ،

Back to top button