بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر چاک بوونەوەی بۆڕیەشکاوەکەی ئاوی ئیفراز ڕادەگەێنێت
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕاگەیاندنەکان ئاگادار دەکاتەوە ئاوی ئیفراز سێ کە ماوەیەک بوو بە هۆی شکانی بۆڕی لە کار وەستابوو ، بە تەواوەتی چاک بۆتەوەو لە چەند کاتژمێری داهاتوو هەموو ئەو کارگە و گەڕەکانەی ئاویان لێ بڕابوو ، کێشەی بێ ئاویان چارەسەر دەبێت .
بەرێوەبەری ئاوی هەولێر ، ئەندازیار ئاری ئەحمەد لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان گووتی : بۆڕی سەرەکی ئاوی ئیفراز سێ بە تەواوی چاک بۆتەوە ، بۆیە کارگەکان و ئەو چەند گەڕەکەی وا ئاویان بڕا بوو دڵنیا دەکەینەوە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە شێوەی پێشوو ئاو دابەشدەکرێتەوە .
رۆژی شەممە بە هۆی شکانی بۆڕی سەرەکی ئاوی ئیفراز سێ چەند گەرەکێکی شاری هەولێر ، وەکو هەولێری نوێ ، قەرەبوو ، حەسارۆکان ، گوڵان ، ڕاپەڕین و فەرمانبەران تووشی کێشەی کەم ئاوی ببوون .