بزانە بەهۆی وەرگەڕانی کەشتییەک چەند سەر مەڕ خنکاون
بە هۆی وەرگەڕانی کەشتیەک لە نزیک کەنارئاوەکانی میدیا لە دەریای ڕەش نزیک بە ١٤ هەزارو ٦٠٠ سەر پەز لە ئاودا خنکان .
ئاژانسی هەواڵی ئەلجەزیرە دەنووسێت کەشتی ( کووئین هیند ) رۆژی یەکشەم ، دوای ئەوەی کەنارئاوی میدیای بەجێ هێشت لە ماوەیەکی کەمدا تووشی وەرگەڕان بوو ، کە تا ئێستا هۆکارەکەی روون نەبۆتەوە
تیمی فریا گوزاری تەنیا توانیان ٣٣ سەر لە خنکان رزگار بکەن ، بەڵام هەموو کرێکارەکانی کەشتیەکە لە مردن ڕزگاریان بووە .
بە پێی هەواڵی رۆژنامەی رۆمانیایی ( دیجی ٢٤ ) خەساری ئەو ڕووداوە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار دۆلار بووە ، ناوەندێکی لایەنگری ئاژەلانیش دەڵێت هۆکاری وەرگەران و خنکانی پەزەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زیاد لە پێویست باری کەشتیەکە قورس بووە .