تورکیا و قەتەر لە سەر کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی رێکەوتن
رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆک کۆماری تورکیا ، ئەمڕۆ لە سەردانێکدا بۆ دۆحەی پایتەختی قەتەر چەند ڕێکەوتنێکی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژوو کرد .
لە گرینگترین ڕێکەوتنەکان دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تورکیایە لە قەتەر .
سەرۆک کۆماری تورکیا دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکان بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی : کۆبوونەوەکانمان سەرکەوتوو بووە ، پێوەندییەکانمان روو لە گەشەی زیاتر دەکەن و ئامانجەکانمان دەپێکین .
ئەردۆگان هاوکات باس لە هێزی هاوبەشی تورکیا و قەتەر دەکات کە دەتوانن رۆڵی ئەرێنیان هەبێت بۆ ئاسایشی کەنداو .
بنکەی سەربازی تورکیا بە ناوی بنکەی “خالید بن وەلید ” ناودێر کرا
رۆژنامەکانی قەتەریش ئاشکرای دەکەن ڕێکەوتنەکانی نێوان قەتەر و تورکیا لە بوارەکانی شارستانی ، ئابوری ، بازرگانی و پیشەسازی و تەکنەلۆژیایی و سەربازیدا بوون .