لێبوردەیی نێو دەوڵەتی : لانیکەم ١٤٣ کەس لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی کوژراون

 

ناوەندی لێبوردەیی نێودەوڵەتی رۆژی دووشەممە ڕایدەگەێنێت لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێراندا کە لە رۆژی هەینی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە تا ئیستا ١٤٣ کەس بە دەستی هێزەکانی ئەمنی ئێران کوژراون .

 

ئاژانسی فەڕەنسی لە زمان ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ڕادەگەێنێت ، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە ١٤٣ کەس کوژراون کە زۆربەیان لە کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێک هاتوون .

 

زیاتر لە ١٠ هەزار کەس دەست بەسەر کراون و ڕێژەی بریندارەکانیش ، لە بەر ئەوەی نەیانتوانیوە بچنە ناوەندەکانی فریاگوزاری نەخۆشخانەکان ڕوون نییە

 

Back to top button