حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند بوونی بە پرۆژە یاسای بودجە رەد دەكاتەوە

خواكوڕك
 
پاش بانگێشە كردنی چوار فراكسیۆنی كورد ( یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو چوار فراكسیۆنە بۆ بەبیانووی دواخستنی كۆبونەوەكە رەدیان كردەوە بەشداری كۆبوونەوەكە ببن.
 
ئەمرۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بەرێوە چوو، لەو كۆبوونەوەیەدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئامادە بوونی وەزیرانی هەرچوار فراكسیۆنەكە، بابەند بوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق رەت كردەوە.
 
نوری عوسمان بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە بە میدیاكانی ڕاگەیاند، پرسی پابەندبوون و نەبوون بە یاسای بودجەی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەركرا و گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە پابەندی یاساكە نەبین.
 
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای بودجەی 2017ی عێراق پەسەند كرا و لەو پڕۆژە یاسایە، نرخی بەرمیلێك نەوت بە 42 دۆلار و كۆی گشتی بودجە بە 79 تریلیۆن و 11 ملیار 421 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە و بڕی كورتهێنانیش 21 تریلیۆن دۆلارە، لە یاساكە لەسەر پێشنیازی فراكسیۆنی گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو، چەند خاڵێك لەبارەی هەرێمی كوردستان دانراوە، كە سەرجەم نەوت و داهاتە ناوخۆیییەكان و گومرگەكانی كوردستان ڕادەستی بەغدا بكەن و لە بەرامبەریشدا بەغدا تەنیا پارەی مووچە دەنێردرێ و بەهیچ شێوەیەك پارە بۆ پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی كوردستان نانێرێت.
Back to top button