کەناڵی ئەعماقی سەر بە داعش لەکار خرا
لە روونکردنەوەیەکدا پۆلیسی بەلجیکا ڕایدەگەێنێت توانیویانە ئاژانسی هەواڵدەری داعش لە کار بخەن
لەو راگەیەندراوەی پۆلیسی بەلجیکادا هاتووە بە هاوکاری پۆلیسی ئەورووپا و هاوکاری شارەزایانی ( یۆرۆپۆل ) لە بواری ئەلەکترۆنیدا ، توانیویانە ناوەندی ئاژانسەکە دەستنیشان بکەن و لە کاری بخەن .
. وەک ئاماژەی پێکراوە ماوەی یەک ساڵە شارەزایانی بوواری ئەلەکترۆنی هەوڵیان داوە لە کاتێکی گونجاو دا هێرشە نەرمەواڵەییەکە بکەنە سەر ئەعماق ، بەڵام هەرجارەوە تووشی گرفێکی تایبەت بوونەوە ، تا کۆتایی بڕیار دراو رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو هێرشەکە بەسەر کەوتویی جێبەجێ کراو.
سەرکەوتنی ئەو هێرشە لە لایەن داواکاری گشتی بەلجیکاوە پشتڕاست کراوەتەوە .