سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەی بەسەردانێک دەگاتە سلێمانی
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێک کە پێک دێن لە مستەفای سەید قادر و جەعفەرشێخ مستەفا وەک جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، سبەی سەردانی شاری سلێمانی دەکەن .
وا بڕیارە لەم سەردانەدا لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە سەر بکەنەوەو لە نزیکەو ڕاو پیشنیارەکانیان لە دۆخی ئێستاکە دا وەربگرن .
هەمان سەرچاو ئاشکرای دەکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای چەندین لایەنی سیاسی دەکات و لەبابەت یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی پێویست لەم دۆخەدا گفتوگۆیان لە گەڵ دەکات بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی کوردستانی لە بەغدا