پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە

دیوانی چاودێری و دارایی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی رەوانە كردووە ئاماژە بەوە كراوە، پێوستە دەستبكرێتەوە، بە بەرز كردنەوەی پلەی وەزیفییەكان بەگوێرەی یاسا، رێنمایەكان، چونكە ناكرێت ئەو پلەی فەرمانبەران بوەستێت چیتر”.

وەك لە راپۆرتی چاودێری دارایی دا هاتووە، لە كۆبوونەوەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان خراوەتە روو، لێژنەكە بریاری داوە پشتیوانی راپۆرتەكە بكات، ئەمەش لەكاتێكدایە لە ساڵی 2016وە، پلە بەرز كردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە، لە حاڵی دەستپێکردنەوەیدا نزیکەی 680 هەزار فەرمانبەر پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە و مووچەیان زیاد و ناونیشانیان دەگۆڕدرێت.

هەر لەو بارەیەوە بەهجەت عەلی سپێندار ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە” لیژنەی دارایی پاڵپشتیی كردووە لە راپۆرتێكی دیوانی چاودێریی دارایی، بۆ ئەوەی چیتر پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران رانەگیرێت، گوتی: «لە ساڵی 2016وە پلەبەرزكردنەوە راگیراوە، پشتگیریی ئەوە دەكەین پلەبەرزكردنەوە چیتر رانەگیرێت، بۆ ئەوەش لەگەڵ حكوومەت لەسەر خەتین، هەروەها خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی دەشلێـ” راپۆرتەكە تێروتەسەلە و پەیوەستە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، گوتی: «بەپێی یاسای خزمەتی شارستانی، نابێت پلەبەرزكردنەوە رابگیرێت، دەبێت هەر فەرمانبەرێك كاتێك شایستەی پلەبەرزكردنەوە بوو، بۆی بكرێت، بەڵام ئەو 4 ساڵە راگیراوە هەروها” ئاماژەی بەوەش دا، هەموو راپۆرت و نووسراوەكانیان بۆ ئەوەن پلە بەرزكردنەوە بكرێتەوە.

Back to top button