کەشناسی هه‌رێم : بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه 27/11/2019، لە هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌رى بارینى نمه باران هه‌یه، له كاته‌كانى شه‌ودا ئه‌گه‌رى بارانبارین له زۆربه‌ى ناوچه‌كان هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، باران له زۆربه‌ى كاته‌كاندا ده‌بارێت.