سەعدی ئەحمەد پیرە تەنها دوعامان لەدەست دێت بۆ بەباش وەگەرانی كۆنگرە
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەعدی ئەحمەد پیرە لە سەردانێكی دا بۆ سەر ئارامگەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی رایگەیاندووە، كە لەناوخۆیاندا پەرتەوازەو هیوا و دوعا دەكەین كە كۆنگرەی حزبەكەمان بەباش وەگەرێت”.
سەعدی پیرە لە سەردانەكەی دا بۆ سەر ئارامگەی سكرتێری كۆچكردووی حزبەكەی راگەیاندووە كە تاڵەبانی هەمیشە خۆی بە برا و كەسی هەموان دەزانێت، هەروەها لە وەسفی تاڵەبانی بەردەوام دەبێت و نایشارێتەوە كە ئێستا پێوستیان بە تاڵەبانی هەیە، بۆ ئەوەی وەك چەتر كۆیان بكاتەوە”.
سەعدی پیرە دوعا دەكات و دەلێت ئێستا پەرتەوازەن و تەنها دوعامان لەدەست دێت بیكەین بۆ وەباش گەرانی كۆنگرە و بۆ ئەوەی ببێتە هەوێنی پێكەوە بەستنەوەی هەمووان و وەك سەردەمی مام، هەموومان لە ژێر یەكچەتر دا بین، هەروەها دەشلێت دوعا دەكەین كە هەمووان لە ئاستی بەرپرسیارێتیی مێژووییدا بن، بۆ بەهێزکردنەوەی حزبەکەیان.