مام رۆستەم :پەیوەندیم بەسروە كردووە داوای روونكردنەوەم لێكردووە

خواكوڕك
 
پاش ئەو سوكایەتیانەی كە بەشێك لە بزوتنەوەی گۆڕان بە پێشمەرگە دەیكەن، ئەو حزبە دابەشی سەر دوو بەرە بوونە، هەندێكیان پشگیری دەكەن و هەندێكیشیان دژی وەستاونەتەوە، مام رۆشتەمیش لەسەر ئەو قسانەی سروە پەیوەندی پێوە كردووە و داوای روونكردنەوەی لێكردووە.
 
 
پاش قسەکانی سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری گۆڕان لە میانی بەرنامەی (بە ڕاشکاوی)ی کەناڵی ئاسمانیی (دیجلە)ی سەر بە نووری مالیکی، لە کوردستاندا کاردانەوەیەکی بەهێز بەرامبەر بەو پەرلەمانتارە و بێڕێزیکردنەکانی پێشووتری بەرپرسانی گۆڕان بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان دروست بوو، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پشتیوانیکردنی بۆچوونەکە و پەرلەمانتارانی بەردەوام بوو.
 
بەشێک لە هەڵسووڕاوانی گۆڕان، لە لێدوانەکانی سروە عەبدولواحید نیگەرانن و داوای ڕوونکردنەوەی لێ دەکەن. لەمبارەیەشەوە مام ڕۆستەم، هەڵسووڕاوی گۆڕان، بە ماڵپەری باس ڕاگەیاندووە: “پەیوەندیمان بە سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری خۆمان کردووە، لەسەر پرسی ئەو قسانەی کردوویەتی، ئەو ڕوونکردنەوەی خۆی بە ئێمە ڕاگەیاندووە”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەسەر ئەو لێدوانانە ئاگادارمان کردووەتەوە.
Back to top button