ئایدن مەعرووف: سه‌رۆكی حكومه‌ت گرنگیی ته‌واو به پێکهاته‌کانی کوردستان ده‌دات
وه‌زیرێکی هەرێم لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان یه سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی گرنگییەکی تەواو بە پرسی پێکهاتەکان دەدات.
ئایدن مه‌عروف، وەزیری هەرێم رایگەیاند، دانانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ پێکهاته‌کان گرنگیدانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمه به پێکهاته‌کانی کوردستان، کە فەرمانێك دەرچووە بۆ درووست‌کردنی هەیکەلیەتی وەزاریی تایبەت بە کاروباری پێکهاتەکان.
مه‌عروف زیاتر راگه‌یاند: سه‌رۆکی حکوومه‌ت گرنگییەکی زۆر به پێکهاته‌کان ده‌دات و بوونی پێکهاته‌کان له کابینەی حکوومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌سه‌ر کابینهکەی مه‌سرور بارزانی هەبووه له ده‌ره‌وه.