سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان

كەمێك لەمەوبەر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرانی گەیشتنە سلێمانی.
ئەمڕۆ سێ شەممە 26-11-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکەم سەردانیدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری سلێمانی.
شاندی یاوهری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێكهاتوون هەریەك لە مستەفای سەیدر قادر و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
کەمێک لە مەوبەر نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بارەگای سەرەکی گۆڕان و عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی گۆڕان و ژمارەیەک سەرکردەی ئەو حزبە پێشوازییان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە.