گوتەبێژی حكومەت: لەماوەیەكی كەمدا پۆستەكان یەكڵا دەكرێتەوە
بریكاری وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا دانەنراوە و لەو بارەیەوە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، بە زووترین كات ئەم پۆستانە یەكڵا دەكرێتەوە”.
د.جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پۆستەكاندا بە مالپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندووە” یەكێك لە كارە سەرەكییەكانی ئەم كابینەیە، ئەوەیە كە كاروبار و ئەدای حكوومەت باشتر بێت و خزمەتی ھاووڵاتیان لە ھەموو سێكتەرەكان بكات”.
هەر لەبارەی بەركەوتەی پۆستەكان پۆستی بریكاری وەزارەتەكان جوتیار عادل دەشلێـ”بەشێك لە لایەنەكان كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی بریكاری وەزارەتەكان و بەرێوەبەرە گشتییەكان پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە و بەم زووانەش ئەم پۆستانە یەكلا دەكرێنەوە.