سیناتۆرێکی ئەمریکی : ئه‌ردۆگان لووتى هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌و پێویسته‌ بشكێنرێ

سیناتۆرێکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، کە سەرۆک کۆماری تورکیا هێڵی سووری بەزاندووە.

كریستۆفه‌ر ڤان هولین، سیناتۆرى ئه‌مریكى رایگه‌یاند: توركیا هێڵی سووری خۆى به‌زاندووه‌، به‌ یاسا و ده‌ستور پێویسته‌ تره‌مپ سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێن و هه‌روه‌ها پۆمپیۆ رووبه‌ڕووى پێشیلكارى و هێرشه‌كانى توركیا دژى كورده‌كان له‌ ناوچه‌ى ئارام ببێته‌وه‌.

كریستۆفه‌ر ڤان هولین، سیناتۆرى ئه‌مریكى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى: ئه‌ردۆگان دواى دوو هه‌فته‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ كۆشكى سپى، لوتى هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌و و پیشانى تره‌مپ و ئه‌مریكا و ناتو ده‌دات و هێڵیكى سوورى ترى به‌زاندووه‌ له‌ سه‌ر ئێس 400.

له‌ به‌شێكى ترى تویته‌ره‌كه‌یدا كریستۆفه‌رى سیناتۆرى ئه‌مریكى نووسیویه‌تى: به‌ یاسا و ده‌ستور پێویسته‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت و مایك پۆمپیۆش رووبه‌ڕووى پێشیلكارى و هێرشه‌كانى توركیا دژى كورده‌كان له‌ ناوچه‌ى ئارام ببێته‌وه‌.

هاوكات تویته‌ره‌كه‌ى سیناتۆره‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ توركیا ده‌ست كردبه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى راداره‌كانى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400ى رووسى.

لە ساڵی 2017، ئەنقەرە رێککەوتنێکی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆ کرد بۆ کڕینی سیستەمی S400، کە پێشکەوتووترین سیستەمی دژە مووشەکی و دژە فڕۆکەیە و لە رووسیا دروست دەکرێت.

لە رۆژی 12ی 7ی 2019 ـەوە، رادەستکردنی کەلوپەلەکانی سیستەمە مووشەکییەکە بە تورکیا، دەستی پێ کرد.

Back to top button