پەرلەمانتارێک: بە رێکەوتنی هەولێر و بەغدا دۆخی دارایی هەرێم زۆر باش دەبێت هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٣
دوای ئەوەی هەولێر و بەغدا لە بارەیی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ و رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەسەرەتای ساڵی داهاتوو بە حکومەتی عێراق رێکەوتن, پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت بەو رێککەوتنە دۆخی دارای و ئابوری هەرێمی کوردستان زۆر باش دەبێت, ئەگەر عێراق پابەندی رێککەوتنەکە بێت دۆخی دارای هەرێم هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٣ دەبێت.
هێڤیدار ئەحمەد، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە بارەی رێککەوتنەکە رایگەیاندووە: بەپێی رێككەوتنەكە ئەگەر بەغدا پێوەی پابەند ببێت، هەرێمی كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات و لە بەرانبەردا مانگانە 900 ملیار دیناری لە بودجەی گشتی عیراق پێدەگات.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیش: بەپێی رێككەوتنەكە ئەگەر مانگانە ئەو بەشە بودجەیە بگاتە هەرێمی كوردستان، دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی 2013 و سەردەمی خۆشگوزەرانی دەگەڕێتەوە.