له عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا
ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی شاری عه‌فرینی رۆژ ئاوای كوردستان كه له ئێستادا له ژێر كۆنتڕۆلی سوپای توركیا و میلیشاكانی سه‌ر به و وڵاته ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگای ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو روویدا به پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان نزیكه‌ی ده كه‌س بریندار بوونه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شه‌قامی سیاسیه‌ی ناوه‌ندی عه‌فرین ته‌قیه‌وه‌و به هۆیه‌وه لانی كه‌م هه‌شت كه‌س بریندار بوونه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه دوای هێڕشی سوپای توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین به سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی شاره‌كه ئاواره‌بوون و دواتریش چه‌كدارانی میلیشاكانی سه‌ر به توركیا له‌سه‌ر ماڵ و مولكی هاوڵاتیانی كوردستان جێگیر كران.