سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سکرتێری هەلبژێردراوی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/11/webste-qalb-wena-8.jpg)
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سکرتێری هەڵبژێردراوی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.
ئمرۆ دووشەممە ٢٥ـی ١١ـی٢٠١٩، سه‌رۆک بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سکرتێری حزب پیرۆزبایی له به‌ڕێز به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سکرتێری هەڵبژێردراوی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هه‌ر له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌که‌دا، سه‌رۆک بارزانی له رێگه سکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی دەیەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.