په‌رله‌مانی عێراق: گفتوگۆ له باره‌ی پڕۆژه یاسای هه‌لبژاردنی كۆمسیۆنی باڵای عێراق ده‌كات
بڕیاڕه ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق له باره‌ی هه‌ردوو پڕۆژه یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق كۆ ببێته‌وه.
دوێنی دووشه‌مه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی یه‌كه‌می خۆی ئه‌نجامداو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد. له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنیدا، گۆڕانکاری له‌باره‌ی کەمکردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان و شێوازی دانانی کاندید و دیاریكردنی تەمەنی کاندید کرا و ئەمڕۆش گفتوگۆی زیاتر لە بارەی هەردوو یاساکە دەکرێت.
له‌مباره‌وه محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند،پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان، بواری زیاتر بە سەرکەوتنی کەسانی سەربەخۆ و کوتلە بچووکەکان دەدات. حەلبووسی راشیگه‌یاند: دەبێت کار بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بکەین لە نێوان شەقامی عێراقی و پرۆسەی سیاسی. جه‌ختیشی كرده‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یە له دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەردەوام بین.
هاوكات پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵبژاردن لەسەر بنەمای تاک كرده‌وه. سەبارەت بە کەمکردنی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جەختی کردەوە : دەستوور بڕیار دەدات و ئەمە لەو بڕگەیەدا روونكراوه‌ته‌وە کە باسی ئەوە دەکات هەر براوەیەک نوێنەرایەتی سه‌د هەزار کەس دەکات و لایەنە سیاسییەکانیش لە لیژنەی هەموارکردنی دەستوور بەڕێگەی رێوشوێنە دەستووری و یاساییەکان لەگەڵ کەمکردنی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانن