فڕۆكه‌یه‌كی نه ناسراو ئاسمانی واشنتۆنی به‌زاند و كۆشكی سپی داخرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/68296966_490110401788144_2344933121482293248_n.jpg)
كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو ئاسمانی واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكای به‌زاند و به هۆیه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كان و به‌رگری ئاسمانی ئه‌و وڵاته كه‌وتنه حاله‌تی ئاماده‌باشی، كۆشكی سپی داخرا.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكردۆته‌وه چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له ئێستا فڕۆكه‌یه‌ك ئاسمانی واشنتۆنی به‌زاندووه تا ئێستا نازانرێت فڕۆكه‌كه سه‌ر به چ وڵاتێكه و له نێو ئاسمانی ئه‌مریكادا ماوه‌ته‌وه بۆیه هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئه‌مریكا و هێزه ئه‌منیه‌كان كه‌وتوونه‌ته حاله‌تی ئاماده‌باشی و به هۆیه‌وه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا (كۆشكی سپی) داخراوه.
میدیاكان راشیانگه‌یاندووه فڕۆكه‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه دروستكردووه.