هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کرا
پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت ئەوان دەنگیان بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان داوە .
لەمبارەوە بەیار دۆسکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان دەڵێت یاسای هەموارکردنەوەکە لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت بەڵام پارێزگار و جێگری پارێزگار بە شێوەی رابردوو لە کارەکانیان بەردەوام دەبن .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت لەو یاسایەدا پەرلەمانتارانی پارێزگاکان لەمەوبەدووا وەک چاودێر بە سەردامو دەزگاکاندا دەتوانن بڕیار بدەن .
بەیار دۆسکی لە کۆتاییدا دەڵێت سەرەڕای هەندێک ناکۆکی و تێبینی لە سەر داڕشتنەوەی یاساکە بەڵام دەنگمان پێداوە .