وڵاتی ئاڵمانیا ئاگر تێبەردانی ئاڵای وڵاتان قەدەغە دەکات
وەزیری دادوەری ئاڵمانیا پرۆژەیەکی ئاراستەکردووە سەبارەت بە ئاگر تێبەردانی ئالای وڵاتان لە ئاڵمانیا لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕینەەکاندا .
بە پێی ئەو پرۆژە یاسایە هەر کەس و لایەنێک ئاڵای هەر وڵاتێک ئاگر تێبەردا بە پێی یاسا بە تاوان ئەژمار دەکرێت و زیندانی بۆ تاکە کەس و نوێنەری ئەو لایەنە دیاری دەکرێت .
کریستینە لام برێشت هۆکاری ئەم پرۆژەیە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە ، ماوەیە ئاگر تێبەردانی ئاڵای ئیسرائیل و تورکیا بۆتە دیاردە لە ئاڵمانیادا .
تا پێش دیاری کردنی ئەو پرۆژە یاسایە لە بەشێکی ئاڵمانیادا ئاگر تێبەردانی ئاڵای وڵاتان کارێکی ئاسایی بوو ، بەڵام وەزیری دادی ئەو وڵاتە دەڵێت ئاگرتێبەردان ئیهانەکردنە بە هەستی نەتەوەیی ئەو گەلانە ، هەر بۆیەش خانمی لامبرێشت دەڵێت تا کۆتایی ساڵ هەوڵدەدەن یاساکە بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە