دوو تاقیگەو نۆرینگەیەک و سەنتەرێکی چاو لەلایەن وەزارەتی تەندرووستیەوە داخران

 

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووتاقیگەو سەنتەرێکی چاوو ە نۆرینگەیەکی لە هەولێر داخست .

 

لەمبارەوە وەزارەتی تەندروستی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت بەرێوەبەرایەتی پشکنین وچاودێری لە دوای بە دواداچوون بۆ نۆرینگەو تاقیگەو سەنتەرەکان لە هەولێر بڕیاری داخستنی سێ شوێنی داوە ، بە هۆی سەرپێچی لە یاساکانی پزیشکی و ڕەچاو نەکرەدنی رێنماییەکان  .

 

هەروەها شوێنەکانیان دەست نیشان دەکات و دەنووسێت دووتاقیگەو نۆرینگەیەک لە هەولێری نوێ و سەنتەرێکیش لە گەڕەکی بەختیاری داخراون

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە دەکات سەنتەری چاو لە بەختیاری کەل و پەلی پزیشکی ماوە بەسەرچووی بەکار هێناوە بۆیە ڕاستەوخۆ دراوەتە دادگا .

Back to top button