ئێران ڕەتی دەکاتەوە سوپای پاسداران دەستی هەبووبێت لە هێرشەکانی سەر ئارامکۆدا
بەرپرسێکی ئێرانی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە لە وتووێژێکدا لە گەڵ ( ئیسنا ) دەلێت ، ئەو زانیاریەی رۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە کە گۆیا ئێران دەستی هەبوو لە هێرشەکانی سەر پاڵاوگەکانی ئارامکۆی سعوودی دوورە لە راستیەوە .
ئەو بەرپرسە پەی وایە ئەو کارەی رۆیتەرز بۆ ئەوە یە ناکۆکی بخاتە ناو وڵاتانی موسوڵمانی ناوچەکە .
ئاژانسی رۆیتەرز رۆژی دووشەممە ئاشکرای کردبوو لە کۆبوونەوەیەکی زۆر نهێنیدا کە بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران و سوپای فەرمی ئەو وڵاتە تەیدا بەشدار بوون پلانیان بۆ هێرشکردنە سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی ئارامکۆ داڕشتووە ، وەک رۆیتەرز باسی کردووە ئەو کۆبوونەوە لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا بەرێوە چووە .’